گرنگ

بەچاودێری مەسعود بارزانی، ژنانی پارتی لەناو حیزب و حكومەت و پەرلەمان كۆدەبنەوە

2025-04-13

 

بەچاودێری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ژنانی پارتی لەناو حیزب و حكومەت و پەرلەمان گەورەترین كۆنفڕانسی ناوخۆیی بۆ پێگەی ئافرەتانی سەركردە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. بڕیارە ئەمرۆ لە ژێر دروشمی "بەتواناكانمان داهاتوو بنیاد دەنێین" یەكەمین كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و تیایدا مەسعود بارزانی وتارێك پێشكەش بكات. بڕیارە كۆنفڕانسەكە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت و گفتوگۆ لەبارەی پێگەی ئافرەتان و پێدانی رۆڵی زیاتر بە بەشداری سیاسی ئافرەتان لە نێو دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت. كۆنفڕانسەكە ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هەر یەك لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نزیكەی هەزار ئافرەت لە كادیرانی پارتی دەست بەكارەكانی بكات لە شاری هەولێر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color