گرنگ

ئامینا زكری: ئافرەتێكی زۆر لە ڕێی میدیاوە زیانی پێگەیشتووە

2025-04-13

 

ئامینا زكری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان بەبەشداری مەسعود بارزانی داوای پەیڕەوكردنی سیستەمی كۆتا دەكات لە پێدانی پۆستە حكومییەكان و سەرۆكایەتی هەریم و تەواوی ئۆرگانە حیزبییەكان. ئامینا زكری لە وتارێكیدا لە كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت "بەگرنگی دەزانین پرۆژەی دامەزراندنی "ئەكادیمیای ئافرەتان لە سیاسەتدا" دابمەزرێت بۆ پەرەپێدانی تواناكانی ئافرەتان". ئامینا زكری لەبارەی پەیڕەوكردنی سیستەمی كۆتا دەكات و دەڵێت "داوا دەكەین سیستەمی كۆتا لە دامەزراوە جیاجیاكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و ئۆرگانە حیزبییەكان بەرفراوانتر بكرێت". ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی كە یەكەمین ئافرەتی پارتییە ئەو پۆستەی لە حیزبەكەی وەرگرتووە و لەبارەی بەشداری ئافرەت لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەڵێت "لە كابینەی نۆیەم، گرنگی زۆر بە رۆڵی ئافرەتان دراوەو ژمارەی ئافرەتانی سەركردەو پلە پاڵا لە حكومەتدا لە هەڵكشانی بەردەوامدابووە". ئامینا زكری پێی وایە گرنگی زۆر بە ئافرەتان دراوەو لەسەر ئاستی جیهان رێژەی بەشداری ئافرەت لە پەرلەمان زیاترە لە تەواوی وڵاتانی جیهان و دەڵێت "بەپێی ئامارەكانی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی تەنیا (%26.5) لە ئەندامانی پەرلەمانەكانی جیهان ئافرەت بوون لە هەرێم ئەو رێژەیە بۆ (%30)ی بەرزكراوەتەوە". ئامینا زكری لەم روەوە پەیامێك ئاراستەی تەواوی ئافرەتانی كوردستان دەكات كە واز بێنن لە نیشاندانی خۆیان وەك قوربانی و ئەوان وەك ئافرەتانی كوردستان رۆڵی گەورەیان هەیە لە حوكمڕانی هەرێم و پێویستە كاربكەین بۆ ئەوەی زیاتر رۆڵمان هەبێت. ئامینا زكری بۆ ئەم مەبەستە داوا لە مەسرور بارزانی دەكات لە كابینەی داهاتوو بەشداری ئافرەتان بخاتە كارنامەی خۆی. ئامینا زكری، باس لە توندو تیژییەكانی بەرامبەر ئافەرەتان دەكات و دەڵێت "ئافرەتێكی زۆر لە ڕێی میدیاوە زیانی پێگەیشتووە". ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی شانازی بە حیزبەكەی دەكات كە لە پەیڕەوی ناوخۆ سزای داناوە بۆ ئەو پیاوانەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ئەنجامدەدەن و لەم ڕوەوە دەڵێت "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی، هەر ئەندامێكی پارتی كاری هەراسانكردن و توندوتیژی بەرامبەر بە كادیرێكی ئافرەت ئەنجام بدات سزا دەدرێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color