گرنگ

دەزگای هەواڵگری عێراق چەند گروپێكی چەكداری توركیا لە عێراق ئاشكرا دەكات

2025-04-13

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەزگای دژە تیرۆری عێراقی کە وێنەیەکی دەست بوار کەوتووە زانیاری وردی لەسەر ئەو هێزانە تێدایە کە تورکیا دروستی کردون یان هێزی عێراقین و تورکیا پشتیوانیان دەکات. بەپێی زانیارییەكانی راپۆرتەكەی دەزگای هەواڵگری عێراق، هێزی درعی کەرکوک هێزێکی تورکمانی ناو حەشـ.ـدی شەعـ.ـییە و دوو هێز بەو ناوە هەیە و هێزێکیان بە ئاشکرا سەر بە حەشـ.ـد و حکومەتی عێراقە. هێزی دووەم تورکیا لە کەرکوک و ناوچە تورکمان نشینەکان دروستی کردووەو بەنهێنی كاردەكەن. ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگری عێراق، ئاماژەی بەوە داوە هێزی درعی کەرکوک لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا و بەرەی تورکمانی بە پاساوی پاراستنی تورکمان و ناوچەکانیان دروست کراوە. بەرپرسی دامەزراندنیان لیوای خانەنشینکراو تۆرهان عەبدولڕەحمان ئاغا ناسراو بە تۆرهان موفتیە کە پێشتر جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بووە. زانیاری تەواو لەسەر ژمارە و جۆری چەک و ئەرکیان لە ڕاپۆرتەکەدا باس نەکراوە، بەڵام هاوتەریب لەگەڵ هێزەکەی تری درعی کەرکوکی ناو حەشـ.ـدی شەعـ.ـبی دروستکراون بەهەمان ناو. بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دژە تیرۆری عێراق زانیاری لەسەر هێزی درعی کەرکوکی ناو حەشـ.ـدی شەعبی لەسەر میحوەری باکور و ڕۆژهەڵاتی دیجلەن و بەلیوای ۱٥ دەناسرێن. بەرپرسەکەیان تەها عەبدوڵا ئەیمەنە ناسراو بە ئەبو عەلی بێگ. هێزەکە لە ۱۱ فەوج پێکهاتووە کە هەر فەوجێکی لە نێوان ۱٥۰ بۆ ۲۰۰کەسە و مووچەو چەکیان لەسەر دەستەی گشتی حەشـ.ـدە و چەکی سوک و مامناوەند و هاوەنی ٨۲ ملم یان هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color