گرنگ

سەرکردە عێراقییەکان چ بەڵێنێکیان بە بافڵ تاڵەبانی داوە؟

2025-04-14

 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە چەند رۆژی رابردوو بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، سەردانی بەغدای کرد. رۆژی ١٠ی نیسان، بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاری بەغدای کردو لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووە و تەوەرێکی سەرەکی سەرجەم کۆبونەوەکانی بافڵ تاڵەبانی بابەتی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی پارێزگای هەڵەبجەیە. بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنیان بە بافڵ تاڵەبانی داوە رۆژی ١٤ی نیسان هاوکاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە. بڕیارە ئەمڕۆ ١٤ی نیسان، کە هاوکاتە لەگەڵ ٣٧ەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە کۆببێتەوە. نازانرێت سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندی ئەو بەڵێنە دەبن کە بە بافڵ تاڵەبانییان داوە یاخود دەنگدان بە پرۆژە یاساکە شکست دەهێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color