گرنگ

ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز: هەرێم لەسەر دەستی دەستی كردن و قۆستنەوەی قاچاخچێتی نەوت دەژی

2025-04-14

 

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەرێمی كوردستان دژی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای نەوت و غازە و ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ رەوانە دەكرێت، ئۆپێك لە پشكی عێراقی دەیبڕێت. عەلی سەعدون، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێم لەسەر دەستی دەستی كردن و قۆستنەوەی قاچاخچێتی نەوت دەژی و پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز رەتدەكاتەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرێم رێگری لە كارمەندانی وەزارەتی نەوت دەكات بە گەیشتن بە كێڵگە نەوتییەكان بۆ سەرپەرشتیكردن و بەرهەمهێنان و هەناردەكردن. ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت غاز لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەكردنی نەوت دەستپێناكاتەوە سەرەرای داواكارییە بەردەوامەكانی حكومەتی ناوەند سەبارەت بەم پرسە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color