گرنگ

ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 19 ملیار مەترسێجا غازی سروشتی بەكارهێناوە بوار، تایبەت

2025-04-14

 

ماڵپەڕی Global Fire Power ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنانی غازی سروشتی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 19 ملیار مەتر پێ سێجا و لە پلەی 38ـی جیهاندایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین بڕی ئەم ماددە بەكاردەهێنن. ماڵپەڕەكە، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ عێراق 19.3 ملیار مەتر پێ سێجا غازی سروشتی بەكار هێناوە، ئەمەریكاش بە 914.3 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەی یەكەمدایە، ڕووسیا بە 472.2 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەی دووەم دیت، چین بە 366.1 ملیار مەتر پێ سێجا و ئێران بە 244.8 ملیار مەتر پێ سێجا لە پلەكانی سێیەم و چوارەم دێن لە جیهانی عەرەبیدا، سعوودیە پلەی یەكەم ولە جیهاندا پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە، كە بەكارهێنانی گەیشتووەتە 121.8 ملیار مەتر پێ سێجا، لە دوای ئەویش ئیمارات بە 66 ملیار مەتر پێ سێجا، میسر بە 60 ملیار مەتر پێ سێجا، قەتەر بە 41.5 ملیار مەتر پێ سێجا، سەڵتەنەتی عوممان بە 27.3 ملیار مەتر پێ سێجا

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color