بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە، بە پێی پێشبینیەكان لە دوایی نیوەرۆی ئەمڕۆوە نمە باران لە زوربەی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم لەگەڵ كەمێك بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان. ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بلاویكردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت بۆ كاتەكانی ئیوارە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسكە دەگۆڕێت بەشێوەیەكی مام ناوەند بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە. ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی سێ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم لەگەڵ كەمێك بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان، وەك ناوچە سنووریەكانی باكوور و رۆژهەلات وهەروەها لەناوچەكانی ناوەراست نمە باران هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران، پاشان بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە كەشەكە سەقامگیر دەبێتەوە. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەشهاتووە، سبەی سێ شەممە پلەكانی گەرما لەنێوان چوار تا حەوت پلە نزم دەبنەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ، هاوكات لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەكاتەكانی شەودا.