وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكەنەوە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەردەوامی هەیە و ڕوو لە فراوانبوون دەكات، ئاشكراشیدەكات كە تا ئێستا 514 هەزار هاووڵاتی بوونەتە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری. وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەئێستادا 415 هەزار هاووڵاتی سوودمەندبوون لە پرۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری. ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەوڵەكانمان بەردەوام دەبن تا كارەبای 24 كاتژمێری بگەیەنینە ماڵ بە ماڵی كوردستان.