گرنگ

نامەیەك لە عوسمانەوە بۆ عومەر، بوار نامەیەكی دەستنوسی ئەنفالكراوێك بڵاو دەكاتەوە

2025-04-14

 

بۆیەكەمجار دەزگای میدایی بوار، نامەیەكی دەستنوسی یەكێك لە ئەنفالكراوانی گەرمیان بڵاودەكاتەوە كە ماوەی 37 ساڵە ئەو نامەیە ماوەتەوە. عوسمان حەسەن فەرەج، خەڵكی گوندی گۆلباخی ناحیەی قادركەرەم خێزاندار بووە، پێش ئەوەی ئەنفال بكریت نامەیەك بۆ براكەی دەنوسێت، ئەوەش دەبێتە دوا نامەی ئەو ئەنفالكراوەی گەرمیان بۆ براكەی كە تا ئێستا هەڵگیراوە. بوار، دەقی ئەو نامەیە وەك خۆی بلاودەكاتەوە كە عوسمان بۆ عومەری برای نوسیویەتی، عومەر حەسەن برای عوسمانی ئەنفالكراوە و لەكاتی ئەنفالدا مامۆستا دەبێت لە قوتابخانەی سەرەتای لە ناو سەنتەری ناحیەی قادركەرەم و كاتێك دەنگۆی ڕووخانی قادركەرەم دەگاتە عوسمان نامەیەك بۆ مامۆستا عومەری برای دەنێرێت ئەمەش دەقی نامەكەی عوسمانە بۆ عومەری برای ڕۆژباش ، بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بۆ برای بەڕێز و خۆشەویستم كاك عومەر گیان سەڵاو پێشەكی نامە سەڵاوێكی گەرمت پێشكەش دەكەم ئەحواڵی ژیانت دەپرسم ئەگەر تۆیش لەئەحواڵی ئێمە دەپرسی زۆر باشین و باشی تۆیش ئاواتمانە. زۆر سەلام لە مامم دەكەم چاوی ڤیان و ماریە و سۆزان ماچ دەكەم هەمو كوڕەكان سەلاویان هەیە بۆتان منداڵەكان دەست ماچ دەكەن. برای خۆشەویست وەكو بیستمانە قادركەرەم دەڕوخێنن ئەگەر ڕاستە بەڕەشیدا جوابمان بۆ بنێرە هەرچی شتێكت هەیە با منداڵەكانی بۆ بنێرین هیچ شتێك مەدە بە هیچ كەسێك ئیتر خۆشیت ئاواتمە برات عوسمان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color