ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شاندی بالای هەردوو لایەنی یەكێتی و پارتی لە پیرمان بەڕێوەچوو، دوای كۆبوونەوەكەشیان ڕاگەیەندراوێكیان بلاوكردەوە كە تیایدا جەخت لەوەكراوەتەوە كۆبوونەوەكانمان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەردەوامییان دەبێت. لە دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە پیرمام، پارتی و یەكێتی راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 15-4-2025، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا، كە لە كەشێكی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو. لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.