لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی دایكان و باوكان و كۆمپانیاكانی دروستكردنی جلوبەرگیان كردووە، ئاماژە بەوەكراوە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیزاینی جلوبەرگی قوتابیان و خوێندكاران دەگۆڕن بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن پێویستە هەرلە ئێستاوە ئاگاداری ئەو بابەتە بن. لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەهاتووە، دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوكارانی قوتابیان و خوێندكاران و ئەو بەڕێزانەش دەكاتەوە، كە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەكانی خوێندنی حكومی دەكەن، كە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) وەك ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانكاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندكاران بكەین. ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو گۆڕانكارییە لە دیزاینی جلوبەرگ بەجۆرێك دەبێت وەك ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەكان هەیە، لامان پەسەند بوو، كە هەر كەسێك لەو بوارە كار دەكات زیان نەكات و لە ئێستاوە ئاگادار بن.