گرنگ

وردەکاری کۆبونەوەی سبەینێی پارتی و یەکێتی

2025-04-16

 

پارتی و یەکێتی، سبەی لەیەک رۆژدا دوو کۆبونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن و ئەگەر لە دوو کۆبونەوەیە پارتی و یەکێتی نەگەن بە رێککەوتن، ئەوا ڕێککەوتنی ئەو دوو حیزبە بۆ ماوەیەکی درێژ دوادەکەوێت. بڕیارە سبەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۷ی نیسان، شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە یەک ڕۆژدا دوو کۆبونەوە ئەنجام بدەن. د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لە وەڵامی بوار دەربارەی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند «سبەی شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات دوو کۆبونەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری یەکێتی ئەنجام دەدات و کۆبونەوەی یەکەم کاتژمێر ۱۰ی پێش نیوەڕۆ دەبێت و کۆبونەوەی دووەم دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت». تا ئێستا چەند کۆبونەوەیەک لە نێوان هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی ئەنجامدراوە کە دواترینیان کۆبونەوەی دوێنی ۱٥ی ٤ بوو دوای کۆبونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کۆبونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color