مەحەمەد ئەلحەسان نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یۆنامی) لە میانەی پێشکەش کردنی وتارێک لە نۆیەمین دیداری سلێمانی کە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەسەرپەرشتی د. بەرهەم ساڵح سازی کردبوو سڵاوی بۆ مەسعود بارزانی نارد. مەحەمەد ئەلحەسان وتارەکەی بەسڵاو بۆ بارزانی کۆتای پێ هێناو وتی «سڵاو بۆ ڕابەرێک دەنێرم ئێستا لەگەڵمان ئامادە نیە و سڵاو دەنێرم بۆ زەعیمی کورد مەسعود بارزانی». محەمەد ئەلحەسان دیبلۆماتکارێکی عەرەبی خەڵکی میرنشینی عومانەو شوێنی جێنین پلاسخارتی گرتەوە وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.