گرنگ

لە کۆبونەوە نهێنییەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شەیاع سودانی لە سلێمانی باسی چیکرا؟

2025-04-17

 

محەمەد شەیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، لە شاری سلێمانی لە پەراوێزی دیداری سلێمانی کۆبونەوە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆبونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم دوور لە چاوی میدیاکان بووەو نێچیرڤان بارزانی پەیامی رۆژئاوای بە سودانی گەیاندووە. بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی چەند هۆشدارییەکی توندی لەسەر دۆخی عێراق بە سودانی گەیاندووە و سودانی دەبێت لەسەر خواستی ڕۆژئاوا چەند کارێکی خێرا لە عێراق ئەنجام بدات. بەپێی ناوەڕۆکی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی بێت بۆ محەمەد شەیاع سودانی، دەبێت سودانی لە ماوەیەکی کورتدا چەند گۆڕانکارییەکی ئەمنی و ئابوری ئەنجام بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color