وشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لە پانێلی دیداری سلێمانی رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ساڵی ١٩٩٢ شۆکێک بوو بۆ وڵاتانی ناوچەکە. بە وتەی وشیار زێباری هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێیان وابوو ئەزمونی کورد دژی ئەو وڵاتانە دەبێت. وشیار زێباری، ئەوەشی خستەڕوو «ئەزمونی هەرێم، هەر درێژترین ماوەی دەسەڵاتداریەتی کوردە لە مێژوو». لە ناوچەکە سەرکەوتنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سوریا و ئەزمونی رۆژئاوا و گۆڕانکارییەکانی تورکیا و پرۆسەی ئاشتی، وایکردووە کە کێشەی کورد پێشکەوتنی زیاتری هەبێت لە داهاتوو.