پیتەر گالبرێس کە دبلۆماتکارێیکی دیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە و لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسیارێتی هەبووە، لە دیداری سلێمانی چەند پرسێکی هەستیاری وروژاند و باسی لە چەند یادەوەرییەکی خۆی کرد لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. پیتەر گالبرێس، ڕایگەیاند «بە دیاریکراوی ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر چەند پرسێکی زۆر گرنگ لەگەڵ هەر یەک لە جەلال تاڵەبانی و وشیار زێباری کۆبوینەوە، بەڵام دوای دیدارەکە دیکتاتۆرێک لە تورکیاوە بە فەڕمی هاتە ئەمریکا و بەفەرمیی نیگەرانی تورکیای گەیاندە ئەمریکا». بەبێ ناوهێنان، پیتەر گالبرێس، وتی ئەو دیکتاتۆرەی تورکیا وتی «تورکیا ئەوە قبوڵ ناکات کە ئەمریکا لەگەڵ دوو تیرۆرستی کورد کۆببێتەوە و بەدیاریکراویش ناوی هەر یەک لە جەلال تاڵەبانی و وشیار زێباری هێنا».