لەبازاڕەجیهانییەكان جارێكی دیكە نرخی زێڕ ژمارەی پێوانەیی لە مێژوودا تۆماركرد و ئەمڕۆ ئۆنسەیەك زێر بە سێ هەزار و 355 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هەر ئۆنسەیەك زێر 100 دۆلاری چووەتە سەر بەگوێرەی داتاكانی بۆرسەی جیهانی زێڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێر هەڵكشانێكی تری تۆمار كرد، بەرزترین نرخ كە ئەمڕۆ تۆماری كردبێت سێ هەزار و 355 دۆلار بووە، هاوكات لە ماوەی كەمتر لە دوو رۆژدا 100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێك زیادی كردووە. ئاماژە بەوەشكراوە، گرنگترین هۆكاری هەڵكشانی بەهای زێڕ، بۆ دۆخی نوێی ئابووریی وڵاتانی جیهان دەگەڕێتەوە و جەنگی ئابووریی نێوان چین و ئەمەریكا و پرسی بەرزكردنەوەی رێژەی پێناسی گومرگی، كاریگەریی زۆر نەرێنی لەسەر بازارەكان هەبووە وخەڵك و وەبەرهێنەران زیاتر لە جاران روویان لە كڕینی كردووە. لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەجۆرێك بووە كە مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 794 هەزار دینار، زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینار، 18 عەیار بە 594 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.