گرنگ

بەفەرمی كۆتایی هاتنی سەرما ڕاگەیەندرا، موبەریدەكانتان ئامادە بكەن

2025-04-17

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە سبەینێوە پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە بكەن، هاوكات داواش لەهاووڵاتیان دەكات زۆپاكانتان هەڵگرن و موبەڕیدەكانتان دەربهێنن. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە سبەینێوە پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەكەن، هاوكات داواش لەهاووڵاتیان دەكات زۆپاكانیان هەڵگرن و موبەڕیدەكانیان دەربهێنن. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمیش بلاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما سێ‌ تا پێنج پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد تۆمارەكانی دوێنێ. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سامال و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color