گرنگ

جمانەغەلای: 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن تۆماركراون

2025-04-17

 

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، تا ئێستا 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان خۆیان تۆماركردووە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر لە 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی ناوی خۆیان بە بەشداری لەو هەڵبژاردن خۆیان تۆمار كردووە، هاوكات ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆمار كراون و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە كۆمیسیۆنەوە بكەن بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوپەیمانییانەی كە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، یان هاوپەیمانی نوێن، دەبێت ڕێكارە دیاریكراوەكان بگرنەبەر و سەردانی كۆمیسیۆن بكەنەوە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی خۆ تۆماركردن، ئەم پرۆسەیەش تا 4/5/2025 بەردەوامی دەبێت. ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە 11/11/2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color