گرنگ

عێراق گەنم دەکات بەخێر

2025-04-17

 
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ۲٥۰ هەزار تۆن گەنم بداتە یەمەن، گەنمەکە وەکو هاوکاری دەدرێتە ئەو وڵاتە. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق ۲٥۰ هەزار تۆن گەنم لە ۹ سایلۆی عێراق کۆگا کراوەو بڕیاردراوە بەڕێگای دەریای بگوازرێتەوە بۆ بەندەری حودەیدە لە یەمەن. گەنمە کۆگا کراوەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار و سەڵاحەدینن و لە جوتیارانی کورد و عەرەبی سونە وەرگیراون. ۱۲٥ هەزار تۆنی لە پێنج سایلۆی پارێزگای سەڵاحەدین و ۹٥ هەزار تۆنی لە سێ سایلۆی کەرکوک و ۳۰ هەزار تۆنی لە سایلۆیەکی ئەنبارە. گەنمەکەی عێراق کە وەک هاوکاری دەدرێتە حکومەتی حـ.ـوسـ.ـیەکان لە یەمەن کە لە بەشێکی یەمەن دەسەڵاتدارن. خێرەکەی عێراق و بەتاڵکردنی ۹ سایلۆی عێراق لەکاتێکدایە ئەمساڵ عێراق دووچاری وشکەساڵی بووەو چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی گەنم زۆر کەمتر بێت لەچاو ساڵانی ڕابردوو.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color