گرنگ

عومەر گوڵپی: لە هاویندا دەردەکەوێت نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری چ بارگرانیەک دروست دەکات

2025-04-19

 

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە وەرزی هاویندا دەردەکەوێت نرخەکانی کارەبای ٢٤ کاتژمێری چ بارگرانییەک بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکەن. عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە بواری راگەیاند، تائێستا نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری وەک خۆیەتی و نەگۆڕاوە، لەکاتێکدا رەخنەکان بۆ سەر ئەو پڕۆژەیە جددین. گوڵپی وتی "ئێستا کە بەهارە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەرناکەوێت، بەڵکو لە هاویندا دەردەکەوێت کە تا چەندێک نرخەکان بارگرانی کوشندەن بۆ سەرشانی هاوڵاتیان". هەروەها وتیشی "تائێستا کەمترین ئاستی بەکارهێنان ١٠٠ دینار بەرەو سەرەوەیە کە ئەوەش عەیبەیەکی گەورەیە، چونکە دەبوو پێشتر حکومەت بە بەیاننامە یان لە رۆژنامەی وەقایعدا بڵاویبکاتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک ئەو نرخە وەردەگیرێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color