گرنگ

بۆ ئەم مانگەش 100 هەزار دینارەكەی خانەنیشنان خەرج ناكرێتەوە

2025-04-19

 

ماوەی چوار مانگە بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە وەك دەرماڵەی هاوكاری دەدرا بەو خانەنشینانەی كە مووچەكانیان كەمترە لە ملیۆنێك دینار، بۆ ئەم مانگەش خەرجناكرێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەو لیستی مووچەیەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاكان ئامادەكراوە، بڕی ئەو 100 هەزار دینارە نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕدراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاكان لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێم بوون كە فەرمانیان پێبكات بۆ ئەوەی لە لیستی مووچەی مانگی چوار بڕی 100 هەزار دینارەكە بخەنەوە سەر مووچەی خانەنشینان، بەڵام لیستەكە ئامادەكراوە و ئەو بڕە پارەیەی تێدا جێگیر نەكراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color