گرنگ

مژدەیەك بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لە1/7 خانەنشین دەبن

2025-04-19

 

پەرلەمانتارێكی كورد بە بلاوكردنەوەی نوسراوێك ئاشكرایدەكات كە بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لە 1/7 خانەنشین دەبن، دەتوانن خانەنشین بوونەكەیان بۆ 31/12 هەمان ساڵ دوابخەن ئەگەر بۆخۆیان ئارەزووی ئەو دواخستنە بكەن. سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بلاویكردەوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لەیاسای خانەشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014 یهەمواركراو، ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لەدایك بوونیان 1/7 یەكی تەموزە لەدەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بەوەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن ( استسنا ْ) بكات بۆ هەمواری لەدایك بوون لە 1/7 بۆ بەرواری 31/12 ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە بەواتای ئەوە دێت ئەگەر فەرمانبەرێك خانەنشینبوونی لە 1/7 بێت ئەوای دەتواندرێت دوابخرێت بۆ 31/12، ئەمە لە عێراق جێبەجێ دەكرێت پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لەیاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێ بكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color