گرنگ

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز: هەرێم ڕۆژانە 180 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت

2025-04-19

 

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، رۆژانە نزیكەی ١٨٠هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت، هاوكات ساڵانە داهاتی نەوتی قاچاخی هەرێم بە نزیكەی چوار ملیار دۆلاری دەخەمڵێنرێت. عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: رۆژانە نزیكەی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت كە زیانێكی بەرچاوی ئابوری بە عێراق دەگەیەنێت و بەهای نەوتی قاچاخەكەش ساڵانە بە نزیكەی چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو نەوتەی بەقاچاخ دەفرۆشرێت لە هەرێمەوە لە خوار نرخی جیهانییە و داهاتی رۆژانەشی 11 ملیۆن دۆلارە، لەكاتێكدا دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی بە فەرمی راگیرا، بەڵام پرۆسەی بەرهەمهێنان بەردەوام بووە بەشێوەی نایاسایی، لە رێگەی تانكەرەوە فرۆشراوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان و هەرێم و بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكەیان دواخرا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color