گرنگ

مەسعود بارزانی: هەموومان بەندەی خواین

2025-04-23

 

مەسعود بارزانی، لە رۆژی نزای نیشتیمانی لە شاری هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند "خوای گەورە هیدایەتی هەموو لایەك بدات و ئێمە هەموومان بەندەی خوای گەورەین". مەسعود بارزانی لە دیدارەكەیدا ئەوەی خستەڕوو كە خوداپەرستی خاڵێکی هاوبەشە بۆ کۆکردنەوەی ئاینە جیاوازەکان. مەسعود بارزانی وتیشی "گەیشتن بە حەق ڕێگای زۆرە، بەڵام ئاینە پیرۆزەکان هەموویان حەقیقەتی وەحدانیەتی خوایان قبوڵە". بە وتەی بارزانی جەوهەری دین ئەخلاقەو ڕێزگرتن لە ئاینەكان بەشێكی سەرەكی بیروباوەڕی ئەوان بووە. بارزانی ئەوەشی بیر هێنایەوە كە كوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییە و لە كۆتاییدا وتی "هەموومان بەندەی خواین. لە مرۆڤایەتیشدا هەموومان خوشک و برای یەکترین".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color