گرنگ

كەمكردنەوەی ژمارەی مەڵبەندەكانی یەكێتی، نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

2025-04-23

 

بڕیارە ئەمرۆ بە بەشداری زیاتر لە 500 ئەندام و كادیری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دووەمین دیداری یەكێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. بەپێی بەرنامەی دیداری یەكێتی بڕیارە كۆمەڵێك بڕیارو ڕاسپاردە بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لە دیداری یەكێتییەوە دەربچن، ئەمەش نیگەرانی لای بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دروستكردووە. بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیگەرانن لە كارەكانی دیداری یەكێتی و پێیان وایە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دیداری یەكێتی ئەو دەسەڵاتەی نییە كە هیچ گۆڕانكارییەك پەسند بكات یا خود پەسەندی بكات. بریارە لە كۆتایی دیداری یەكێتیدا بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی مەڵبەندەكانی یەكێتی پەسەند بكرێت لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانكاری دیكەی ناوخۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color