گرنگ

دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دەرکرد، وەزیر و پەرلەمانتاران ناتوانن بۆ هەمیشە ببنە خاوەن پاسپۆرتی دیبلۆماسی

2025-04-23

 
لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوەی عێراق، دادگای فیدراڵی عێراق هەمواری یاسای ژمارەی (٦) ساڵی ٢٠٢٥ ی  پاسپۆرتی راگرت وچیتر وەزیر و پەرلەمانتاران ناتوانن ببنەخاوەن پاسپۆرتی دیبلۆماسی هەمیشەیی هاوڕێ تۆفیق، بەڕیوەبەری گشتی لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوە، دادگای فیدراڵی فەرمانسالاری بەپەلەی دەرکرد( ئەمری وەلائی) ، بەپێ وتەکانی سکاڵاکار هەمواری قانونی زیانی بۆ پێگەو ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقی لەناو وڵاتانی      دونیا دروستکردوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگا دەڵێت هەرچەندە لە یاسای هەمواری دادگای فیدراڵی و پەیرەوی ناوخۆی دادگا باسی فەرمانسالاری نەکراوە، بەڵام ئەمە دەسەڵاتی دادگا خۆیەتی ،ئەم فەرمانە رێوشوێنێکی کتوپڕی کاتیە. هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی نوسیوە، فەرمانەکە بریاری کۆتایی نیەو کارناکاتە سەر ئەسڵی حەق ، بەڵکو دواتر بریاری کۆتایی دەردەچێت بە دەستوریی بون ، یان نادەستوریی بونی مادەکانی هەمواری قانونی پاسپۆرت، لە هەمواری قانونی پاسپۆرتدا هاتوە؛ کە وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکان و کاربەدەستانی دەوڵەت کە پلەیان وەزیرە ،بۆ هەتا هەتایە  پاسپۆرتی دبلۆماسی بە خۆیان و خێزانەکانیان بدرێت.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color