ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانە ئەنجام نادات کە پێشتر ڕۆژانی چوارشەممە ئەنجام دەدرا. بەپێی زانیاریەکانی بوار، دوو بۆنەی جیاواز لەهەولێر و سلێمانی هۆکاری ئەنجام نەدانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانن. بەڕێوەچوونی مەراسیمی نزای نیشتیمانی لەهەولێر کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و تیمی وزاری پارتی و هەردوو وەزیرەکەی پێکهاتەکان بەشدارن. لە هەمانکاتدا لە سلێمانی دووەمین دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت کە قوباد تاڵەبانی و تیمی وزاری یەکێتی تێیدا بەشدارن و بەهۆی هەردوو بۆنەکەوە ئەمڕۆ کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچێت.