گرنگ

توشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

2025-04-23

 

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستيی عێراق حاڵەتێكی دیكەی مردنی بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای موسەننا راگەیاند و وتی، دڵنیا كراوینەتەوە لە حاڵەتێكی مردن لە موسەننا بە هۆی تای خوێنبەربوون و ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە سێ‌ كەس لە كۆی 22 توشبوو. وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی یەکشەممە 20.4.2025 رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون پشتڕاستكرایەوە، کۆی تووشبووانی پەتاكە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتە 19 كەس. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەیف ئەلبەدر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد تووشبووەكان حەوتیان لە پارێزگای زیقارن، چواریان لە پارێزگای كەركوكن، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە، سێ حاڵەتی دیكە لە موسەننا، یەک حاڵەتیش لە هەریەكە لە پارێزگاكانی موسڵ، بەسڕە، بەغدا، میسان و واست تۆماركراون. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە میدیاكان دەكات هۆشیاری و رێنمایی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە و مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون بڵاوبكەنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color