لە نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ، هەر یەک لە لاهور شێخ جەنگی و عەلی باپیر کۆبوونەوە. بەپێی زانیاریەکانی بوار، لە کۆبوونەوەکدا گفتووگۆ لەسەر هاو هەڵوێستی و یەک لیستی لە نێوان کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی هەرێم کراو بڕیارە لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنیش پێشنیاری یەک لیستی بخاتەروو.