حکومەتی هەرێمی کوردستان، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر بانکی (TBI)تۆماركردووە کە یەکێکە لە بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی هەژماری من. ئەحمەد عەزیز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت کە زیاتر لە (40) هەزار داواکاری فەرمانبەرانی هەرێمیان پێگەیشتووە سەبارەت بە بانکی تی بی ئای. عەزیز ئەحمەد، دەڵێت «سکاڵایەکی فەرمیمان لەسەر بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە بەغداد تۆمار کردووە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنێک کە ساڵی رابردوو لەنێوانماندا کراوە». بەپێی ناوەڕۆکی سکاڵاکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبوو بانکەکە (100) ئامێری نوێی (ATM) لە هەرێمی کوردستان دابنێت. بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەو بانکە هیچ ئامێرێکی دانەناوە. ئەحمەد عەزیز، ئەوەش دەڵێت، ئێمە بە قوڵی نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلكترۆنی لە هەرێمی کوردستان.