بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لێدوان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لە شاعیر و نووسەر، ئاکۆ شارۆشی قەدەغە کردووە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یەکێتی، (ئاکۆ شارۆشی)یان ئاگادارکردۆتەوە کە لەبەرئەوەی ناوبراو لە کاتی مانگرتنی ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی، لێدوانی لە دژی ئەو مانگرتووانە دابوو، ئەمەش وا لێکدراوەتەوە که لەبەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی بووە دژی لایەنێکی دیکە. ئاکۆ شارۆشی، جگە لەوەی ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەیە، نووسەر و شاعیرە و لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین دەرکەوتنی میدیایی هەبوو کە بە قسە و جوڵەی سەرنجڕاکێش، ناسرابوو.