گرنگ

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی هەڵەبجە ڕاگەیەندراو بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە

2025-05-02

 

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڕی زیاتر لە شەش ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار دینارە، كە 86%ی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینە هەیە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردوە. بەگوێرەی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی ڕابردووی ئەو سنورانە برتی بووە لە بڕی شەش ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800 دینار بوە، بەجۆرێك كە 86% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەییە. ئاماژەی بەوەشكردوە، پێنج ملیار و 230 ملیۆن و 576 هەزار و 400 دیناری واتا 86%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینەیە، بڕی 851 ملیۆن و 366 هەزار و 400 دیناری بەشێوەی چەكە كە رێژەی 14%ی كۆی گشتی داهاتەكە پێكدەهێنێت. ئەوەش لەكاتێكدایە، داهاتی یەك هەفتەی ڕابردووتری سلێمانی برتی بووە لە بڕی زیاتر 10 ملیار و 607 ملیۆن و 221 هەزار و 685 دینار بو، بەجۆرێك كە 84% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color