گرنگ

توركیا هەناردەكردنی گۆشتی بەرازی بۆ لە%700 بەرز كردووەتەوە

2025-05-02

 
بەگوێرەی ئاماری كۆمەڵەی هەناردەكارانی بەرهەمی ئاویی و ئاژەڵ لە توركیا، لە ساڵی ڕابردوو زیاد لە 25 تۆن گۆشتی بەراز هەناردەی وڵاتانی جیهان كردووە، هاوكات هەناردەی گۆشتی بەراز بەڕێژەی لە 700٪ زیادیكردووە.
بەگوێرەی بەپێی ئەوئامارانەی كۆمەڵەی هەناردەكارانی بەرهەمی ئاویی وئاژەڵی توركیا بڵاویكردوونەتەوە، لەساڵی ڕابردوو توركیا زیاتر لە 25 تۆن گۆشتی بەراز هەناردە كردووە، سەرجەم ئەو گۆشتە هەناردەی وڵاتی ئەلبانیا كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهای ئەو گۆشتەی كە توركیا ڕەوانەی ئەلبانیای كردووە برتی بووە لە بڕی 54 هەزار و 600 دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە ساڵی 2023 تەنیا سێ تۆن گۆشت هەناردە كراوە، كە بەهاكەی شەش هەزار و 800 هەزار دۆلار بووە.
هەربەگوێرەی ئامارەكانی كۆمەڵەی هەناردەكارانی بەرهەمی ئاویی و ئاژەڵی توركیا هەناردەكردنی گۆشتی بەرزا بۆ دەرەوە لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بەجۆرێك لە %714 زیادیكردووە و بەهاكەشی بۆ لە %700 بەرز بووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color