گرنگ

واز لە چاندنی تووتن بهێنە و قەرز وەربگرە

2025-05-02

 

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەك دەدات بۆ خۆپاراستن لە زیانەكانی جگەرە و نێرگەلەكێشان، هاوكات ئەو كەسانەشی واز لە چاندنی تووتن دەهێنن قەرزیان پێدەدرێت لەلایەن حكومەتەوە، ئەگەریش یاساكە پەسەند بكرێت جگەرەكێشان لەناو ئۆتۆمبێلێك منداڵی خوار 18 ساڵی تێدابێت قەدەغە دەكرێت. ماجید شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەگوێرەی پڕۆژە یاساكە بانگەشەكردن بۆ جگەرە و نێرگەلە ئەو ئامێرانەی بۆ كێشانیان بەكاردەهێنرێت قەدەخە دەكرێت، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە نابێت نێرگەلە بكێشن، رێگەش نادرێت لەنێو ئەو ئۆمبێلانەدا جگەرە بكێشرێت كە كەسانی خوار 18 ساڵی تیدایە. ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ماددەكانی پڕۆژە یاساكە رێگەنادات لە شوێنی داخراو نێرگەلە بكێشرێت، جگەرەكێشانیش لە شوێنە گشتییەكان قەدەخە دەكات سزای پێبژاردنی سەرپێچییەكانی ئەو یاسایە لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات، هاوكات رسوماتی سەرجگەرەی هاوردەكراو و دروستكراوی ناوخۆ دەكاتە دوو هێندە، پێناسی گومرگیش لەسەری دەكرێتە لە 40%، پڕۆژە یاساكە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە نێرداوە بۆ پەرلەمان. سەرۆكی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، قەزر دەدرێتە ئەو كارگانەی دروستكردنی جگەرە و نێرگە لە ئەگەر بیگۆڕن بۆ بواری دیكە، هەمان قەرزیش دەدرێتە ئەو كەسانەی تووتن دەچێنن، ئەگەر لە جیاتی تووتن شتی دیكە بچێنن، ئامانج لەم پرۆژەیاسایەش كەمكردنەوەی كاریگەری جگەرە و نێرگەلەكێشان و رێكخستنەوەیەتی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color