دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 لەلایەن ڕۆژنامەنوس ( كاوە گەرمیانی) سكاڵا لەسەر بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گەرمیان تۆماردەكرێت بە هۆی پەلاماردن و بریندار كردنی، دوای چەندین دانیشتنی دادگا دواجار بڕیار بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گەرمیان دەرچوو. شیرین ئەمین، هاوسەری كاوە گەرمیانی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: پاش چەندین دانیشتنی دادگا لەسەر سكاڵایەكی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی فەرمانی گرتن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی كەلار دەرچووە. ئاماژە بەوەشكراوە، سكاڵاكە پاش هێرشكردنە سەر كاوە گەرمیانی دێت لە ساڵی ٢٠١١ كە لەلایەن مەفرەزەیەكی ئاسایشەوە بریندار كرابوو.