لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، بە نوسراوی فەرمی پارێزگاری نەینەوا،یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستی بەرێوبەری ناحیەی وانەی لە پارێزگای نەینەوا وەرگرت. بەگوێرەی نوسراوێکی عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، ئاماژەبەوەکراوە،یاسر عساف حسن ، کرایە بەرێوبەری ناحیەی وانە. هاوکات پارێزگاری نەینەوا فەرمانی کارگێری بۆ دەستبەکاربوونی بەرێوبەری ناحیەی وانە دەرکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆرانکاریە کارگێریەکانی پارێزگاکەدایە ئەو پۆستە دراوە بە یەکێتی.