وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەرەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆتا رۆژی تۆماركردنی حزب وهاوپەیمانێتییەكانە لە كۆمسیۆن، كە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن دیاریش نیە كاتەی درێژ دەكرێتەوە یاخود نا. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كۆتا رۆژە بۆ ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بكەن و دیارنییە كە كاتەكەی درێژدەكرێتەوە یاخود نا. ئاماژەی بەوەشكردووە، پێناچێت هەموو ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن، بۆیە ئەوانەی ویستی بەشدارییان هەیە، پێویستە جارێكی دیكە سەردانی كۆمسیۆن بكەن و خۆیان تۆماربكەنەوە. وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باسی لەوەشكردووە، بڕیارە رۆژی 11/11/2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش، كۆمسیۆن ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥دەرگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی كردەوە تا ئەمڕۆ4/5/2025 بەردەوامی دەبێت.