گرنگ

بوار هۆکاری دروستبوونی کێشە بۆ مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکات

2025-05-11

 

دوو نوسراوی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، کێشە بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەکات. بەهۆی ئەو دوو نوسراوەوە تا ئێستا تەمویلی مووچەی مانگی چوار نەکراوە. نوسراوی یەکەمی تەیف سامی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بووە کە تێیدا هەرێم تۆمەتبار دەکات بە ڕادەست نەکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ و پابەند نەبوون بەیاسای بودجەوە. لە نوسراوەکە وەزیری دارایی عێراق داوا لە محەمەد شیاع سودانی دەکات مەقاسە دژی هەرێم پەیڕەو بکرێت و بڕێک پارە لە پارەی مووچەی هەرێم ببڕدرێت لە بری ئەو داهاتەی وەزارەتی دارایی داوای دەکات یان کار بە ۱۲.٦۷ لەسەدی خەرجی ڕاستەقینەی عێراق بکرێت و نزیکەی ۷٥۰ ملیار ڕەوانەی هەرێم بکرێت. لەنوسراوێکی تردا بۆ فەرمانگەکانی ژمێریاری و بودجەو یاسایی وەزارەتی دارایی نوسراوەکانی ناردنی مووچە بۆ هەرێم کراوەتە ۱۲ نوسراو کە پێشتر دوو نوسراو بوو بەنوسراوێکیان مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و شەهیدان و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەنێردرا و بەنوسراوێکی تر مووچەی کەرتی سەربازی خەرجدەکرا، بەڵام بۆ مانگی چوار بەر لە ناردنی مووچە مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی وەزارەت و چین و توێژەکان کراون بە ۱۲ بەشەوەو پێویستی بە ۱۲ نوسراو هەیە و ڕۆتیناتی ناردنی مووچە زیاتر دەکات و تا ئێستا ڕوون نییە بۆ وەزیری دارایی عێراق نوسراوەکانی تەمویلی لیستی مووچەی بۆ ۱۲ نوسراو زیاد کردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color