گرنگ

بوار زانیاری نەبیستراو لەسەر چەکدانان و کۆنگرەی پــ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئاشکرا دەکات

2025-05-12

 

ڕۆژانی ٥ تا ۷ی ئایار پــ.ـەکـ.ـە کـ.ـە کۆنگرەی ۱۲ ی خۆی لە دوو شوێنی جیاواز لە قەندیل ڕێکخست. بەپێی زانیاریەکانی بوار، هیچ میوانێک بانگێشتی کۆنگرەکە نەکراوە جگە لە نوێنەرێک لە تورکیاوە هاتووە. بەڵام پارتی و یەکێتی ئاگاداری کۆنگرەکە بوون. ئەو نوێنەرەی لە تورکیاوە هاتووە بە ئاگاداری و چاودێری هەرێم گەیشتووەتە قەندیل. کۆنگرەکە لەدوو شوێنی جیاواز بووە لە چیای قەندیل و هۆکارەکەی ڕەچاوکردنی باری ئەمنی بووە. لە کۆنگرەکە پەیامێکی تۆمارکراوی دەنگی ئۆجـ.ـەلان بۆ هەردوو شوێنەکە لێدراوە و ناوەڕۆکی پەیامەکەی بریتی بووە لە گۆڕانی هەل و مەرجی خەباتکردن و بژاردەی چـ.ـەک. لەکۆنگرەکە چەند پرسێک تاوتوێ کراون لەوانە پێشنیار کراوە پێش چەکدانان ئاگربەست و ڕێکەوتن بکرێت و پرسی مافەکانی کورد و پرسی هەزاران گەڕیـ.ـلا کە بەغیابی سزای یاسای دراون بەلێبوردنی گشتی چارەسەر بکرێ و زیندانیان ئازاد بکرێن و تورکیا زەمینەی چەکدانان بڕەخسێنێت. لە کۆنگرەکە بەشێک لەسەرکردەکانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە داوایان کردووە لایەنی سێیەم بێتە پڕۆسەکەوە وەک گرەنتیکار. ئەو نوێنەرەی لە تورکیاوە هاتووە ڕای ئۆجـ.ـەلــ.انی گەیاندووەتە ئامادەبووانی کۆنگرەکە. چونکە دەنگەکەی ئۆجـ.ـەلان تۆمارکراو بووە نەک پەیوەندی ڕاستەوخۆ. بەڵکو پەیوەندییەکە لە تورکیا ئەنجامدراوە. چونکە ئەو شوێنانەی قەندیل کەکۆنگرەی تێدا کراوە لەناو چیادایە و تۆڕی مۆبایلی نییە. بوار زانیویەتی ئەو کەسەی لە ژێر چاودێری دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم هاتووەتە قەندیل دوو ڕۆژ ماوەتەوە. سەرەتا سەردانی بینای سەرۆکایەتی شارەوانی بناری قەندیلی کردووە دواتر بەڕێکراوە بۆ ناوچەیەکی سەختی نزیک گوندی کاسکان کە یەکێک بووە لەو دوو شوێنەی کۆنگرەکەی لێکراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color