گرنگ

نوێنەری هەشت گوندی سنوری سلێمانی: حكومەت بەناوی دابەشكردنەوە زەوییەكانمان داگیردەكات

2025-05-12

 

دژی دەستبەسەرداگرتنی زەویە كشتوكاڵیەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، دانیشتووانی هەشت گوندی سنووری سلێمانی گردبوونەوە و ئاماژەبەوەدەكەن، حكومەت بەناوی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا زەوییە كشتوكاڵیەكانیان داگیردەكات نوێنەری جوتیارانی هەشت گوندی سنووری سلێمانی دژی داگیركردنی زەوییەكانیان لە لایەن حكومەتی هەرێم لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەو رایانگەیاند: حكومەت بەناوی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا زەوییە كشتوكاڵیەكانیان داگیردەكات و سەرچاوەی بژێوییان لێ زەوت دەكات. ئاماژەیان بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ ئەوەی بزانن ئەم زەویانە تاچەند بەكەڵكی نیشتەجێبوون دێن و ئەم زەویانە بە چەند ساڵی دیكە خزمەت گوزارییان پێدەگات. ئەو خاوەن زەوییانە ئەوەشیان وتووە، تا ئێستا گوندەكانیان هیچ خزمەتگوزاری بۆ نەهاتووە و هیچ پڕۆژەیەكی حكومەتی تیانیە ئێستاش هاتوون زەویەكانیان داگیردەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color