لە چوارچێوەی كاردتنەوەكانی تایبەت بە بڕیارەكەی قەندیل بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بلاوكردەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە هاوكار دەبن بۆ سەر خستنی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەكە. مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە توركیا لایەنەكان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا. ئاماژەی بەوەشكردووە، پە#كەكەش كۆنگرەی خۆی بەست و كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێكی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەكە و هەموو لایەك بێت. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئەوەی خستووەتەڕوو، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە سەركەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەكەین.