گرنگ

بوار، هۆكاری كشانەوەی كۆمەڵی دادگەری لە هاوپەیمانی خەڵك بڵاودەكاتەوە

2025-05-12

 

ئەمڕۆ كۆمەڵی دادگەری بەشداری كۆبوونەوەی لایەنەكانی هاوپەیمانی خەڵك نەبووە و ئەوانیش كشانەوە. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی، كۆمەڵی دادگەری بەشدار نەبوون و بەپێی زانیارییەكانی بوار، ئەوانیش لە هاوپەیمانییەكە كشانەوە و یەكێك لە هۆكارەكان، مەرجەكانی نەوەی نوێیە بۆ هاوپەیمانییەكە. شەوی رابردووش رەوتی هەڵوێست رایانگەیاند، لەبەر نەوەی نوێ لە هاوپەیمانیەكە كشانەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color