گرنگ

لە كەركوك "شایی" گۆڕا بۆ "شین"

2025-05-13

 

بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لە شاری كەركوك شایی گۆڕا بۆ شین. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی بەدر نزیک پردی حوزەیران لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ئۆتۆمبیلێک کە بۆ ئاهەنگی شایی و بوک گواستنەوە دەچوو کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و خۆی بە بارهەڵگرێک و پاشان بە چەند دەبە بەنزینێکی بەنزین فرۆشێکدا دەکێشێت کە لەسەر شۆستەی شەقامەکە بووە. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەو هاوسەرەکەی گیان لە دەست دەدەن و پێنج کەسی تر بریندار دەبن. جگە لە بریندارانی ڕووداوەکە توشی سوتان بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ڕووداوەکە هێندە سەخت بووە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووەو سەقفی تەقیوە و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە گەیشتونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەو کوژاندویانەتەوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color