سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا بڕیارمان نەداوە بچینە ناو هیچ هاوپەیمانییەكەوە، بەڵام نەوەی نوێ داوایان لێكردوین پێكەوە هاوپەیمانی دروست بكەین. محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: وەك سۆسیالیست پرسی دروستكردنی هاوپەیمانیمان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بە كراوەیی هێشتووەتەوە هەر هاوپەیمانێتیەكمان بە گونجاو زانی دەچینە ناوی، هاوكات نەوەی نوێ داوای لێكردووین بۆ هاوپەیمانی، هەم لەگەڵ حزبەكانی تر، هەم دووبەدوو لەگەڵ نەوەی نوێدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمەڵێك كەسایەتی و مامۆستای ناڕازی داوایان كردووە بۆ هاوپەیمانێتی جارێ ئێمە دیراسەی دەكەین بزانین لەگەڵ كێ دەگونجێ و چۆن دەگونجێ وادەكەین، هەروەها كۆبوونەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان، داوایان لە ئێمەش كرد كۆببینەوە بۆ هاوپەیمانی ئێمە رەتمانكردەوەو پێمان باش نەبوو. سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئەوەشی وتووە، ئەو لایەنانەی هاوپەیمانی خەڵكیان پێكهێناوە، ناگەنە ئەنجام، چونكە هەریەكێكیان پابەندی شوێنێك و لایەنێكن، بەڵام جگە لەنەوەی نوێ و خودی "شاسوار" ئەوانەی تر كاریگەرییان نابێت و ئەنجامیان نابێت.