وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە كە تیایدا داوایكردووە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی هیچ دەقێكی تێدا نییە كە رێگە بە بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان بدات و بۆیە گەنجینەی گشتی توانای باررگانی زیاتری نییە. بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە تیایدا هاتووە، یاسای بودجە بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025 هیچ دەقێكی تێدا نییە رێگە بە بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان بدات، جگە لەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی لە چوارچێوەی بودجەی ئەنجوومەنی نوێنەراندان. ئاماژە بەوەشكراوە، گەنجینەی گشتی توانای هیچ بارگرانییەكی دارایی زیاتری نییە كە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر نەكرابێت، ئەوەش بەپێی مادەی (22 دووەم)ی یاسای بودجەی گشتی. وەزارەتی دارایی عێراق باس لەوە دەكات، "بابەتەكە لەژێر رۆشنایی دەقە یاساییەكاندا تاوتوێ دەكرێت، ئەگەر پێویست بكات، رەنگە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2026دا جێگیر بكرێت.