گرنگ

بەپەلە، دانا ئەحمەد مەجید، بە توڕەیی كۆبونەوەی حیزبە كوردستانییەكانی جێهێشت

2025-05-31

 

دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان "باڵی كوردسات" كۆبونەوەی ئەمرۆی حیزبە كوردستانییەكانی جێهێشتووەو ناوەڕۆكی بەیاننامەكەشیان ڕەتكردووەتەوە. بەپێی زانیارییەكانی بوار، تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەكەدا پێشنیاری ئەوەیان كردووە لە بەیاننامەی هاوبەشی حیزبە كوردستانییەكان وادەیەك بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دیاری بكرێت، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە ڕەتكراوەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، دوای ڕەتكردنەوەی پێشنیارەكەی بزووتنەوەی گۆڕان دانا ئەحمەد مەجید كۆبونەوەكەی جێهێشتووە. دواتر كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهێنراوەو بۆ ئەوەی وا دەرنەكەوێت كە رێكخەری گۆڕان توڕە بووە سیداد بارزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵیدا دێتە دەرەوەو دەستی دەگرێت. بۆ ئەوەی وا دەرنەكەوێت كە لە كۆبونەوەكەدا توڕەیی و نیگەرانی دروست بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color