#بوار
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ هەڵوێستی کۆتایی خۆی بەرانبەر بەغدا ڕادەگەیەنێت.
بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام کۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت کە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاگیراوە.