#بوار لە چەند رۆژی ڕابردوو دانوستانێكی نوێ بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو. بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی هەر دوو حكومەت لە یەكتر، شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و لە ئێستادا ئەو شاندە لەگەڵ حكومەتی هەرێم گەیشتووەتە ڕێككەوتنێكی سەرەتایی. بەپێی زانیارییەكانی بوار، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی هەردوولا پێی گەیشتوون، دەبێت سەرەتا هەرێم رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بكات، لەگەڵ 150 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان. لە بەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم بە مووچەو بودجەوە دابین بكات.