گرنگ

مەسرور بارزانی، نەوتی هەرێم ڕادەست دەكات، بەڵام داوای گرەنتی لە بەغدا دەكات

2025-06-28

 

#بوار به‌ر لە گەیشتنی شاندى عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، هەرێم لەگەڵ بەغدا لە پشتی پەردەوە دەستیكردووە بە گفتوگۆ. به‌پێى به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانى بوار، هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كى مه‌بده‌ئى بڕیاریانداوه‌ له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆیى جارێكى دیكه‌ رێككه‌وتنێكى نوێ ئه‌نجامبده‌ن. له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ر له‌وه‌ى داواكارییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێبكات داواى گه‌ره‌نتى له‌ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ و ناردنى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانی كردووە. بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ عێراق ئامادەیی دەربڕیوە كە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی عێراق بكرێت لەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێم كە مانگانە 150 ملیار دینارە. بەڵام داوای گرەنتی ناردنی موچەو بودجەی كوردستانی لە بەغدا كردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color